ئهمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سهردانی ناوچه زیانلێكهوتووهكانی بوومهلهرزهكهی باکوری کوردستان و توركیا دهكات.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئهمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا و چەند شارێکی باکوری کوردستان دەکات، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی کە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە ناوچەکانی ئەو وڵاتەی گرتەوە و هەزاران قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی لەسەردانەکەیدا لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی کوردستان كه لە ئێستادا له وڵاتی توركیان کۆدەبێتەوە.
بارزانی هەر ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.