ئەنچیلۆتی ستایشی کەریم بنزیمە دەکات دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەسەر ئێلچی

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لێدوانێکی لەسەر بردنەوەی تیپە گەورەکەی بەرامبەر ئێلچێ لە گەڕی 21ی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 4-0 داو ستایشی،بنزیمەی کرد.


 ئەنچیلۆتی جەختی لەوە کردەوە کە یارییەکە لە هەموو ڕوویەکەوە باش بوو، بەتایبەت لە  سێ،بەشی کۆتاییدا، هەروەها دەرفەتی زۆریان بۆ ڕەخسا، لە هەمووی گرنگتر توانیان ئەنجامەکە بپارێزن.


 ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە ساتێکی گرنگی ئەم وەرزەدا شتەکان بە باشی بەڕێوەچوون، جەختیشی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون بەم شێوەیە کردەوە.

 ئەنچیلۆتی ستایشی سەرجەم یاریزانەکانی کرد بەتایبەت کەریم بنزیمە و بە یاریزانێکی تەواو وەسفی کرد نەک تەنها هێرشبەر، هەروەها دەتوانێ بە باشی ئیدارەی هاوکارەکانی بکات و هەمیشە لە ناوچەی سزا ئامادەیە و زۆر یارمەتیان دەدات لە تۆپ هەڵدان بەو هیوایەی ئەوە بێت لەم ئاستەدا بەردەوام دەبێت.

 جێگای سەرنجە، بنزیمە لە میانی دیدارەکەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد، لە ڕائول گۆنزالێزی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدیش پێش ڕائول گۆنزالێزی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید کەوت لە ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانیا، کە ژمارەیان 230 گۆڵ بوو بە بەراورد بە 228 گۆڵ، بەڵام هێشتا دوورە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە توانیویەتی 311 گۆڵ.


AM:11:23:16/02/2023