مارسێلۆی بەڕازیلی ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی یاریزانێکی بەختەوەر بووە و توانیویەتی ساڵانێکی زۆر لە تیپی قەڵای سپی یاری بکات ، هاوکات ستایشی هاوبەشی مۆدریچ و کرۆسی کرد لە هێڵی ناوەڕاستدا.
مارسێلۆ دەڵێت: بەختم باش بوو بۆ ڕیال مەدرید یاریم کرد ، مۆدریچ و کرۆس تێنەگەیشتن لە سەریان چی دەگوزەرێت، پێدەچێت خەڵکی جیهانێکی تر بن و هەندێک کاری باوەڕپێنەکراو دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دووانە توانیان کۆنترۆڵی ئەو یاریزانانە بکەن کە لە پشتەوە هاتوون.