زانیاری نوێ سەبارەت بە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر یاسای نەوت و گاز


بڕیارە رۆژی دووشەممە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی شاری بەغدا بكەنەوە و  "رێككەوتنی سەرەتایی "ش لەسەر یاسای نەوت و گاز كراوە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا، بە كوردستان24ی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەنەوە و تا رۆژی پێنجشەممە دەمێننەوە و بەردەوامی بە گفتوگۆكانیان دەدەن، شاندی حكومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە و رێككەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز كراوه، كۆبوونەوەكانی پێشوو زۆر ئەرێنی بوون و گەیشتوون به رێگەچارەیەك.

دۆسیەی نەوت و گاز یەكێكە لە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كە هەتا ئێستا رێككەوتنی لەسەر نەكراوە.



AM:11:52:24/02/2023