سلێمانی .. نرخی سوتەمەنی دادەبەزێت

 
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە مڕۆوە چوار شەممە نرخی سەرجەم جۆرەکانی سووتەمەنی لە وێستگەکان دادەبەزێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکیی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نرخی نەوتی سپی بە ٥٠ دینار دادەبەزێت، نرخی گازۆیل و غازیش بە ٢٥ دینار لە سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی سلێمانی دادەبەزێت".

بەم پێیە نرخی یەک لیتر نەوتی سپی بە ١٠٠٠ دینار دەبێت لەبری ١٠٥٠ دینار، لیترێک گازۆیل لە ١٠٠٠ دینارەوە بۆ ٩٧٥ دینار، لیترێک غازی سروشتی شل لە ٦٧٥ بۆ ٦٥٠ دینار دەبێت.



AM:10:16:01/03/2023