ئه‌مرۆ له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان خۆپیشاندان بوو، پێشبینی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌کرێت، وته‌بێژی حکومه‌ت به‌م شه‌وه که‌وته خۆی روونکردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مرۆ له سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان‌و سه‌یدسادق و رانیه‌و قه‌ڵادزه‌و چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان دژی زیادکردنی نرخی به‌نزین سازکرا، حکومه‌ت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه سبه‌ی 2 ی ئه‌یلول خۆپیشاندانی به‌رفروانترو سه‌رسه‌رتاسه‌ری له سه‌رجه‌م شاره‌کانی هه‌رێم سازبکرێت وتبێژی حکومه‌ت سه‌فین دزه‌یی ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حکومه‌ت راگه‌یاند:
په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی پەرلەمان و هه‌موو لایه‌ك، باش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه:
1- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچاره ڕۆژانه ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ به‌ڕێوه‌بردن و دابینكردنی پێداویستیی به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌دژی داعش خه‌رج بكات.
2- له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه حكوومه‌تی عیراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه، كه ئه‌مه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی كوردستان.
3- هه‌موو داهاتی فرۆشتنی نه‌وت به ته‌نیا به‌شی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ناكات، كه مووچه‌كه مانگانه زیاتر له هه‌شت سه‌د و په‌نجا ملیار دیناره.
4- حكوومه‌ت بارێكی زۆر قورسی به‌ڕێوه‌بردن و دابینكردنی ژیانی 1.4 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ری سووریا و ئاواره‌ی ناوخۆی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ كه وه‌ك ئه‌وه‌یه پارێزگایه‌كی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاد بووبێت.
5- ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه وای كردووه له هه‌ندێ شوێنی وه‌ك كه‌ركووك نرخی لیترێك به‌نزین بگاته سه‌رووی 1200 دینار.
6- له دیاریكردنی نرخی به‌نزین بۆ ته‌كسی و پاس كه 500 دیناره، ڕه‌چاوی به‌رژوه‌ندیی كه‌مده‌رامه‌تان و به‌كارهێنه‌رانی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی گشتی كراوه. هه‌مان شتیش بۆ نه‌وتی سپی كه هه‌ر لیترێكی 160 دیناره.
هه‌روه‌ها گوتی: بارودۆخه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، ئه‌گینا وه‌ك هه‌میشه ئامانجی بووه، حكوومه‌ت ویستوویه‌تی و هه‌وڵی داوه و هه‌وڵ ده‌دات "وه‌ك چۆن پێشتر كردوویه‌تی" كه سووته‌مه‌نی و به تایبه‌تی به‌نزین به نرخێكی هه‌رزان بگاته هاووڵاتیان، به‌ڵام له ڕه‌وش و قه‌یرانێكی داراییی ئاوها دژوار‌دا و له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، حكوومه‌ت ئێستا ناتوانێت به‌و نرخه‌ی جاران به‌نزین دابین بكات، چونكه له توانای حكوومه‌تدا نیه و بۆی ناكرێت ساڵانه بڕی زیاتر له پێنج ملیار دۆلار؛ پشتگیریی سووته‌مه‌نی بكات، كه له‌و بڕه پاره‌یه زیاتر له ملیارێك و سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلار ته‌نیا بۆ پشتگیریی كه‌رتی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌یه له به‌نزین و گازۆیل و دیزڵ، ئه‌وه‌ش ڕاست و ڕه‌وا نیه چاو له‌و هه‌موو خه‌رجییه زه‌به‌لڵاحه‌ی سوومه‌نی بپۆشرێت و ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌نزین زه‌ق بكرێته‌وه.
وته‌بێژی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه؛ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ نه‌دات ئه‌و هه‌موو پشتگیرییه بۆ سووته‌مه‌نی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وا له بارودۆخێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستای هه‌رێمی كوردستاندا، نه ده‌توانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، نه كار و ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه ببات. ئه‌م هه‌موو كێشانه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له په‌رله‌مان و له حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن.ته‌نانه‌ت هه‌ر چاودێرێكیش به ئاسانی ده‌توانێ باش د‌رك به‌م ڕاستییه بكات. بۆیه دانانی هه‌ر نرخێك بۆ به‌نزین، بڕیاری پێكه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ته و هه‌ر قسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌وه بكرێت، ته‌نیا موزایه‌ده‌ی سیاسییه و هیچی تر.
دزه‌یی له كۆتاییدا گوتی: تا ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له توانای حكوومه‌تدا نیه و ناتوانێ بیكات، چونكه بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویاتی دیكه‌ی دابینكردن و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌ر و ماڵ و ژیانی هاووڵاتیان له هه‌موو شتێكی دیكه گرنگتره. كه‌ی كێشه‌كان كاڵ بوونه‌وه و قه‌یرانه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری چوو، ئه‌وسا حكوومه‌ت له توانایدا ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی نرخی به‌نزین بدۆزێته‌وه.