لەبەیانی ئەمرۆوە لەچەندین شارۆچکەی سەر بەپارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دژی زیادکردنی نرخی بەنزین دەستیپێکردووە، کەمێک پێش ئێستاش خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکردوو، خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی- تاسلوجەیان گرت.
بەیانی ئەمرۆ ٢ ی ئەیلول لە شارۆچکەی قەرەداخ خۆپیشاندان دەستیپێکردوو ئێستا رێگای شارۆچکەکە و سلێمانی، رێگای قەرەداغ و دەربەندیخان گیراوەو خۆپیشاندەران ناهێڵن کەس هاتوچۆ بکات.
هەروەها ناحیەی واراماوەش کە دەکەوێتە سەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەهەمان شێوە گیراوە.
ئەمرۆ لەهەڵەبجەی شەهیدیش بەهەمان شێوەی خۆپیشاندان دەستیپێکردووە.
لە ئیدارەی راپەرینیش لە هەردوو شاری رانیەو قەڵادزە خۆپیشاندانە.