كهمێك پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی سەرەکی (دەربەندیخان - سلێمانی)، بەهۆی رووداوێكی سەختی هاتووچۆوە سێ كهس گیانیان لهدهستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی سیارە لەسەر ڕێگای (دەربەندیخان - سلێمانی) ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیوتا کڕاون ناسراو بە مەلیکە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێت کە بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و دوو سەرنشینی کە ئافرەت بوون دەست بەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بە سەختی بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتی دەربەندیخان دەکرێت.