بەپەلە.. تەقە لەخۆپیشاندەرانی وارماوا دەكرێت‌و 2 كەس بریندارە

ئەمرۆ تەقە لە خۆپیشاندەران لە وارماوا دەكرێت كە بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین رژاونەتە سەر شەقامەكان‌و بەرپرسێكیش تەقە لە خۆپیشاندەران دەكات‌و دوو كەس بریندارە.

سەرچاوەیەك لە دەربەندیخانەوە بە سپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە گران بوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانێك لە دەربەندیخان سازدرا‌و خەڵك خوازیاری ئەوەن كە نرخی بەنزین كەم بكرێتەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: لەكاتی خۆپیشاندانەكە لەلایەن بەرپرسێکەوە تەقە لەخۆپیشاندەران دەكرێت ‌و دوو كەس بریندار دەبن كە هەر دووكیان رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان كراون.

بەدوای ئەوەشدا خۆپیشاندەران دەست بەسەر ئۆتۆمبیلی  ئەو بەرپرسە حیزبییەدا دەگرن.
سەرچاوەكەی سپی وتیشی تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە خۆپیشاندان بەردەوامە‌و خۆپیشاندەران رێگەی سلێمانی گەرمیانیان داخستووە.



PM:04:13:02/09/2014