لە قەزای بەردەڕەش هاوڵاتییەک بەهۆی لێدانی دەرزییەکەوە گیانی لەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆک هاوڵاتییەک بەهۆی لێدانی دەرزییەکەوە دەست بەجێ گیانی لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەراتی پۆلیسی قەزای بەردەڕەش ڕایگەیاند" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک دوای وەرگرتن و لێدانی دەرزییەک لە یەکێک لە نۆرینگەکانی قەزای بەردەڕەش دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا خاوەنی نۆرینگەکە دەستگیرکراوە و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت ئەو دەرزییەی کە بەکارهێنراوە لە جۆری (ئەمۆکسلین)ە، هەروەها لە ئێستاشدا تەرمی قوربانییەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک. 


PM:06:37:09/03/2023