ئەمرۆ لە پاریس هاوسەری سەرکردەی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری کوردستان، عەبدولرەحمان قاسملۆ گیانی لە دەستدا.
هێلین قاسملو، ناسراو بە " نەسرین قاسملو"، هاوسەری د.عەبدولڕەحمان قاسملو، ڕێبەری " تیرۆرکراوی" حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆچی دواییکرد.
عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە ٢٢ی كانونی یەكەمی ١٩٣٠ی زایینی لە بنەماڵەیەكی مڵكداری دەوڵەمەند و لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبوە، ھێشتا زۆر منداڵ بوە کە لەگەڵ پرسە سیاسییەکان ئاشنا بوە و بیر و باوەڕی ئازادیخوازانە لە زیهنیدا جوڵاوە.
قاسملۆ بروانامەی ماستەر و دکتۆرای لە ئەوروپا وەرگرتووەو چەندان ساڵی وانەی وتۆتەوە.
لە کاتی دانوستاندا لە گەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە کاتژمێر٥:٣٠ی ئێوارهی رۆژی ١٣ی تەموزی ١٩٨٩ لەسەر رێگای لینکەن بانگاسە Linken Bahngasse لە ناوچەی سێی ڤیینا ئەنجام درا، نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی قاسملۆ و هاوڵاتیەکی کوردی باشوریان بە ناوی فازل رەسولەوە " تیرۆر" کرد.