پێنج لایەنی هەرێمی كوردستان لەسەر چەند خاڵێك بۆ هەڵبژاردن "رێككەوتن"


پێنج لایەنی هەرێمی كوردستان لەنێویاندا یەكێتی و پارتی لەسەر چەند خاڵێك بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان "رێككەوتن".

كەناڵی پەیام زمانحاڵی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو و گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەسەر پرسی هەڵبژاردن كە تائێستاش بەردەوامەو بەپێی زانیارییەكان، تائێستا لەسەر چەند خاڵێك ڕێك كەوتوون كە ئەمانەن:

(یەكەم: سیستمی بایۆمەتریی عێراق بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان، جیاكردنەوەی دەنگەكان بە ئەلكترۆنی و دەستی بێت، بۆ دابەشكردنی كورسییەكان پشت بە داتاكانی حكومەتی ناوەند ببەسترێت، هەر پارێزگایەكیش یەك بازنە دەبێت، كۆمسیۆن بە هەمان پێكهاتەوە كارا بكرێتەوە، دەنگدانی تایبەت بە ڕێوشوێنی كۆمسیۆنی عێراق دوو ڕۆژ پێش گشتی بێت، شێوازی هەڵبژاردن نیمچەداخراو بێت).



PM:04:17:11/03/2023