ڕیال مەدرید سەرکەوتنەکەی دووبارە دەکاتەوە و ناپۆلی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو

 بنزیما سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدرید دەکات بۆ دووبارەکردنەوەی سەرکەوتنەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول و گەیشتن بۆ قۆناغی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ




 یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە بوو لە هەڵمەتی بەرگریکردن لە نازناوەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا، کە وەرزی ڕابردوو تاجی پاڵەوانێتییەکەی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە ڕکابەرییەکانی کیشوەریدا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

 کەریم بنزیمە ڕۆڵی پاڵەوانی بینی، دوای ئەوەی لە خولەکی ٧٨ تاکە گۆڵی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد.

 لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیال لە یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا .

 ئەستێرەی دێرینی فەرەنسی کەریم بنزیمە ڕۆڵی سەرەکی گرتە ئەستۆ، دوای ئەوەی لە خولەکی ٧٨ تاکە گۆڵی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد.

 بنزیما بۆ دووەم یاریی لەسەریەک بەردەوام بوو لە لێدان لە تۆڕی لیڤەرپوول، دوای ئەوەی لە یاریی چوندا دوو گۆڵی بەرامبەر یانەکەی ئینگلتەرا تۆمارکرد، بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا لەم وەرزەدا بۆ 3 گۆڵ بەرزکردەوە.
 

 مەدرید بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کۆی گشتی دوو یاریەکە بە ئەنجامی ٦-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 ناپۆلی بەردەوامە لە دەستکەوتەکەی و بە هاتریکێک فرانکفۆرت سەرسام دەکات

 لە یارییەکی دیکەدا یانەی ناپۆلی دەستکەوتێکی مێژوویی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، ئەویش بە بردنەوەی لە میوانە ئەڵمانییەکەی ئەنتراخت فرانکفۆرت لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی  شانزەی چامپیۆنزلیگدا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر.

 یاریەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی میوانە ئەڵمانییەکە لە ستاندەکانی یاریگای "دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” بەڕێوەچوو، بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی نەتوانن گەشت بکەن بۆ باشووری ئیتاڵیا و پێکدادان لەگەڵ پۆلیس، بە پاڵپشتی هاندەرانی ڕکابەری ناوخۆیی ئەتالانتا، بەپێی میدیاکان.

 دوای بردنەوەی یاری چون لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە ئەنجامی 2-0، تیپەکەی ڕاهێنەر لوسیانۆ سپالێتی باڵادەستی خۆی بەسەر یانە ئەڵمانیەکەدا نوێکردەوەو 3-0بە دوو گۆڵی ئۆسمین و زیلێنسکی براوە بوو.


AM:01:22:16/03/2023