بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد كرد کە زیاتر لە ٢٣٨ ملیۆن دۆلارى بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٣٨ ملیۆن و ٧٧٩ هەزار و ٥٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٨٩ ملیۆن و ٣٧٩ هەزار و ٥٦٨ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٤٩ ملیۆن ٤٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.
دوێنێ چوارشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٥ ملیۆن ٣٣ هەزار و ٣٩ دۆلاری بە هەردوو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.