بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەروارد بە دوێنێ کەمکردەوە کە زیاتر لە ١٨٤ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ١٨٤ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٢٩٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٦٢ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٢٩٢ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢١٦ ملیۆن ٥٦٠ هەزار و ٢١٢ دۆلاری بە هەردوو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە