لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوێكی سەختی هاتووچۆوە لە جۆری پێکدادان چوار كەس گیانیان لەدەستدا و برینداریشی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، دوێنێ چوارشەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای سەرەکی نێوان (سەقز ـ دیواندەرە)ی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.
هەربەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی (بیجۆ و سەمەند) روویدا، کە لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداریشی لێکەوتەوە.
بەپێی ئامارێکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، لە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزدا زیاتر لە (٨٥) هەزار رووداوی هاتووچۆ لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە روویانداوە کە بەهۆیانەوە (٨٧١) كەس گیانیان لەدەستداوە.