قوباد تاڵەبانی: جوتیار عادل وتەبێژی حکومەت نییە


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوە) هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئیدانە دەکات، هاوکات جوتیار عادل بە وتەبێژی نوێنەری حیزبێکی ناو حکومەت دەکات.

لە راگەیاندێکدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت " بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین".( بەبێ ئەوەی جۆری هێرشەکە دیاریبکات، ئاسمانییە، یان هەر جۆرێکی دی).

لە درێژەی راگەیاندنەکەیدا دەشڵێت " بە ئامانج گرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان".

قوباد تاڵەبانی لەبارەی جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتەوە کە راگەیاندنێکی توندی لەسەر یەکێتی بڵاوکردەوە، دەڵێت" لەهەمان کاتدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی روون دەکەینەوە کە؛ جوتیار عادل گووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە و تەنها نوێنەرایەتی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا و بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین".

ئەم ئێوارە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن درۆنەکانی تورکیاوە کرایە ئامانج کاردانەوەی ئەو هێرشە هێندەی تر ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زیاتر کرد.



PM:10:32:07/04/2023