بەهۆی لێدانێکەوە رەوانەی زیندان کرا

لە یەکێک سەیرترین ڕووداوەکانی جیهانی تۆپی پێدا ، کاتێک لێدانێک لە یاریگادا بووە هۆی ئەوەی یاریزانێک بۆ ماوەی ٣ مانگ زیندانی بکرێت.

 لە 16ی نیسانی ساڵی 1994، دانکان فێرگسۆن، یاریزانی یانەی ڕێنجەرز، دەستوەردانی لە بەرامبەر جۆن مەکستای بەرگریکاری یانەی ڕایت ڕۆڤەرزدا کرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نێوان هەردوو یانە لە خولی تۆپی پێی سکۆتلەندا.

 فێرگسۆن دوای ئەو لێدانە هەرچەندە دەرنەکرا، بەڵام دادگایی کرا، سزای کۆتایی ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا ٤٤ ڕۆژ لە زینداندا بوو.

 فێرگسۆن سزایەکی دیکەی بەسەردا هات، یەکێتی تۆپی پێی ناوخۆییش لە 12 یاری بۆ تیپەکەی دوورخستەوە.

 فێرگسۆن کە لە وەرزی 2005-2006 لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆن و نیوکاسڵ یونایتدیش یاری کردووە، دوای بەشداریکردنی لە 312 یاری و تۆمارکردنی 81 گۆڵ وازی لە یاریکردن هێنا.

 فێرگسۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا پۆستی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هاندەرانی تیپەکەدا گەڕایەوە بۆ سەردەمی زیندانییەکەی، و ڕایگەیاند، "هەڵە بوو لەوێ بووم، دادپەروەرانە نەبوو، پێموایە خەڵکێکی زۆر تێدەگەن." ئەوە. من لە ڕاستیدا هیچ شتێکی خراپم نەکردووە."


PM:09:09:09/04/2023