خاوەن کافتریایەکی کوردی باکور لە دهۆک کوژرا

ئەمشەو خاوەنی مۆڵێک کە لە بنچینەدا خەڵکی باکوری کوردستانە و لە شاری دهۆک کار دەکات بە دەستڕێژی گوولە کوژرا.

هێمن ئەتروشی وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە میدیاکانی راگەیاند " رووداوەکە لەبەردەم فامیلی مۆڵ لە دهۆک روویداوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە".

وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاندووە" ئەو کەسەی کوژراوە خەڵکی باکوری کوردستانە و ناسنامەی بکوژەکەش ئاشکرایە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە".




PM:11:00:17/04/2023