هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێدەكاتەوە


وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاندووە، حكومەتی ناوەند گەیشتووەتە دوایین قۆناغی جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، تایبەت بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە،  سۆمۆ لە پڕۆسەی واژۆكردنی گرێبەستە  لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە نەوتی هەرێم دەكڕن،‌ لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە دەكرێتەوە.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی بڕیاری دادگای پاریسەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێەی بەندەری جیهانی توركیاوە وەستاوە.



AM:11:30:28/04/2023