ئەمڕۆ بڕیارێكی گرنگ لەسەر هەرێمی كوردستان دەدرێت


بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق حەوتەم دانیشتنی تایبەت لەسەر سكاڵای نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بكات و لە ئەگەری بڕیاردانیشدا دەبێتە بڕیارێكی چارەنوسـساز بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراقدا بڕیار دەدرێت سەبارەت بەوەی ئایا درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك یاسایی بووە یان نا؟، ئەوەش لە كاتێكدایە لە مانی 11ی 2022ەوە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان كۆتایی هاتووە و تائێستا دووجاریش وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان هەڵبژاردن نەكراوە.

لەسەر ئاستی عێراق بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتایین و رەتكردنەوەیان نییە.



AM:09:52:03/05/2023