هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشکرابوو

ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، "هۆکار سەرەکی بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی دۆلار راگرتنی بەشێکی ئەو ماستەرکارتانەیە کە لە دەرەوەی عێراق دۆلاری پێڕادەکێشین و قەبارەکەی گەورەیە".

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی دەشڵێت، "پێموایە چارەسەر دەکرێت و نرخی دۆلار دادەبەزێتەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٤ هەزار دینار بەرزبووەوە.


PM:10:33:03/05/2023