ئەمریکا بە ١٠٠ بەلەمی بچوک رێگری لە هەڕەشەکانی ئێران دەکات

ئەمریکا بە ١٠٠ بەلەمی بچوک رێگری لە هەڕەشەکانی ئێران لەئاوەکانی کەنداودا دەکات. 

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، ئەمەریکا هەوڵدەدات هاوپەیمانەکانی ڕازی بکات بۆ بڵاوەپێکردنی١٠٠ بەلەمی بچوك لە ئاوەکانی کەنداودا بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی ئێران و پارێزگاریکردنی کەشتییە نەوتییەکان کە بەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن.

بڕاد کوپەر، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا بە بلومبێرگی ڕاگەیاند: "ئەمەریکا ١٠٠ بەلەمی گەڕۆك تا کۆتایی هاوین لە ئاوەکانی کەنداودا بڵاوەپێدەکات کە تا ئێستا تەنیا ٥٠ دانەی لێیە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران هەفتەی ڕابردوو کەشتییەکانی بارهەڵگری نەوتی لە گەروی هورمز دەستبەسەر کرد و لەمساڵدا ئێران دەیان کەشتی نەوتی لەو ناوچەیەدا گرتون.



PM:07:57:06/05/2023