بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕیكی زۆر دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٩١٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٨ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٩١٢ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٣٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.