نێچیرڤان بارزانى پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیادا ئەنجام دا و پیرۆزبایى لێکرد، هاوکات سه‌رکه‌وتنى به گرنگ و پێویست بۆ ئێستا و قۆناغى داهاتوو وەسف کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى پێشووی توركيا، به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)يه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، به گه‌رمى پيرۆزبای لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه" هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و ڕێكوپێكى و ئارامي پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى".
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە" نێچیرڤان بارزانی بڕوا و گه‌شبيني خۆى به سه‌ركه‌وتنى ئه‌ردۆغان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تي كۆمارى توركيادا نيشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى ئەوی به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له قه‌ڵه‌م دا".
لاى خۆيه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبای بارزانی ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.