لە هەولێر تۆمەتبارێك سێ كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بریندار دەكات


ئەمشەو لە هەولێر لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكدا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و تۆمەتبارەكەدا روویداوە و تۆمەتبارەكە سێ كارمەندی ئاسایشی بریندار كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو لە گەڕەكی تەعجیل رووداوەكە روویداوە و تۆمەتبارەكە ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكات، بۆیە هێزەكانی ئاسایش رووبەڕووی بوونەتەوە و تۆمەتبارەكەیش تەقەی لە هێزە ئەمنییەكان كردووە.
 
هەر بەپێی زانیاریەكان، ئەو سێ كارمەندەی ئاسایش كە بریندار بوون، ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری تەندروستییان بۆ دەكرێت.





PM:11:04:01/06/2023