بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری كەمكردەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق مەزادی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند كە زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەكانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی 207 ملیۆن و 217هەزار و 854 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە 43 ملیۆن و 430 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و 163 ملیۆن و 787 هەزار و 854 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 900 دینار بووە.



PM:12:02:14/06/2023