"دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت"

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت". 

ئومید ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە پرۆسەی چاکسازی کۆمپانیای دانا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر كۆتایی دێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە".

وتیشی" ٦٠٠ تاوەکو ٧٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەبێتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمهێنانی کارەبا دوای ئەو پرۆسەیە دەبێتە چوار هەزار و ٢٠٠ مێگاوات كارەبا.


PM:08:33:14/06/2023