بانكی ناوەندی مەزادی فرۆشی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە بانكی ناوەندی عێراق مەزادی فرۆشی دۆلاری بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٣٤ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٢ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٢١٧ هەزار و ٨٥٤ دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە. 


PM:01:32:15/06/2023