عەبادی فەرمانیدا بۆردومانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشی رابگیرێت

‌حەیدەر عەبادی
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لە دوو رۆژ لەوەپێشەوە بەهێزی ئاسمانی فەرمانكردوە بۆردومانكردنی شارەكان، تەنانەت ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش رابگیرێت تا خەڵكی بێتاوان نەكوژرێن.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، عەبادی وتیشی: حكومەتی نوێی عێراق بەهیچ شێوەیەك لە شەڕی تیرۆر دەست هەڵنگرێت‌و لەهەمانكدا خەڵكی مەدەنیش دەپارێزێت.



PM:12:02:13/09/2014