یەک سیناریۆ وا دەکات مۆدریچ ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئۆفەری سعوودیە بۆ لۆکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، لە ٨٠ ملیۆن یۆرۆوە بۆ ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ و دوو هێندە زیادیکردووە.

 بەگوێرەی تۆڕی ڕیلێڤۆی ئیسپانی، تاکە سیناریۆیەک کە دەتوانێت داهاتووی مۆدریچ بگۆڕێت و بیر لە قبوڵکردنی پێشنیارەکەی سعودیە و جێهێشتنی ڕیال مەدرید بکاتەوە، ئەوەیە یانەکە و ئەنچیلۆتی پێی بڵێن کە وەرزی داهاتوو پشتی پێنابەسترێت.

 ئەمەش ناکرێ چونکە ئەنچیلۆتی پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ لۆکا مۆدریچ و ئەویش حسابی بۆ دەکات و پێشەنگەکانی یانەکەش پێی دڵخۆشن و ئەمڕۆ هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئەمە دەتوانێت بگۆڕێت.


PM:01:23:16/06/2023