بەهۆی کێشەی نەبوونی ئاوەوە لە هەولێر دەبێتە شەڕە تەقە

ئەمشەو هەینی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لەگەڕەکی  ڕۆشنبیری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوەوە کێشە دروستدەبیت لە نێوان دانیشتوانی گەڕەکەکە و بەرپرسانی بیرێکدا دەبێتە شەڕە تەقە.

بە پێی وتەی دانیشتوانی گەڕەکەکە چەند رۆژێک ئاویان نییە و دەڵێن "بەرپرسانی شارو پاریزگارمان ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام سوودی نەبووە".

کەمی و نەبوونی ئاو یەکێکە لە کێشە دیارەکانی دانیشتوانی شاری هەولێر وچەندین جار داوای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەیان کردووە، لە ئێستادا دووبارە چەند گەڕەکێکی دیاری شاری هەولێر لەم وەرزی هاوینەدا ڕووبەڕووی کەمی ئاو بوونەتەوە و داوا دەکەن بەزووترین کات کێشەکەیان چارەسەر بکرێت. 



PM:11:34:16/06/2023