ئەو تۆمەتبارەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی دەكرد دەستگیركرا


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەژنێك كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای تۆماركردنی سكاڵایەكی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێك كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەكانی لەژنێك كردبوو، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت. هەروەها دەستیگیرا بەسەر موبایل‌و كۆمپیوتەری‌ تۆمەتباردا.




AM:11:23:18/06/2023