بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیادكرد


بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەشی زۆری بۆ حەواڵەیە.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش 210 ملیۆن و 939 هەزار و 284 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 27 ملیۆن و 70 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقدە.

ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە  147 هەزار و 10 دینار مامەڵەی پێوەكرا.



PM:01:04:18/06/2023