بانكی ناوەندی ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٢ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٦٠٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٥٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٥ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ٦٠٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٩٠٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٤٣ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە کە ٢٢٢ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٤٢٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٣٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد بوو. 


PM:12:06:20/06/2023