بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیاد كرد


بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند كە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەرزكردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی 274 ملیۆن و 980 هەزار و 624 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە 64 ملیۆن و 770 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و 210 ملیۆن و 210 هەزار و 624 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 350 دینار لە بازاڕەكانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەكرێت. 



PM:12:41:21/06/2023