بانكی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلار ڕاگەیاند کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری کەمکردووەتەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٧ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٢٦٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٦٠ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٦٦ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٢٦٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٦ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٦٤٠ دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە كە ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە. 


PM:01:15:26/06/2023