هاوسەری بەرپرسێكی هەرێم كۆچی دوایی كرد


خێزانی عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە ئوردن كۆچی دوایی كرد.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد، خێزانی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە ئوردن كۆچی دوایی كرد.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تاڤگە عەبدولوەهاب دوای ململانێیەكی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن كۆچی دوایی كرد.



AM:11:32:30/06/2023