تەرمی گەنجێکی تەمەن (٢٥) ساڵان گەیەنرایە نەخۆشخانەی شارۆچکەى قەڵادزێ و بە وتەی کەسوکارەکەی" بە چەکی جۆرى تاپڕ کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کوڕێک بە ناوی ( س . ق . م )، کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ە و پیشەی کاسبە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ"،
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی گوندی دەوژان-ى سەر بە شارەدێی ئیسێوە لە سنورى شارۆچکەى قەڵادزێ، بە وتەی باوکی ئەو گەنجە، بە چەکی جۆری تاپڕ خۆی کوشتووە و سکاڵایان لەسەر کەس نییە و بە مەبەستى پشکنینی پزیشکی تەرمەکەى بە ڕێکراوە بۆ سلێمانی".
بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی و تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.