سبه‌ی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سپی میدیا، وا بڕیارە کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆی سبەی (یەكشەممە، ٩ـی ته‌مموزی ٢٠٢٣)، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی بکات و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێت، پارتی و یه‌كێتی تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن.

رۆژی  (١٦ ی ئایەری ٢٠٢٣)  پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌، له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، "دوای دەستپێشخەریەکەی مەسعود بارزانی  کە رۆژی ١١ ی ئایاری ٢٠٢٣لە مەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی خستیە ڕوو ، هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوه‌ و هاوڕا بوون کە پێکەوە لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی  دیکەش  هەنگاوی کرداری بنرێت.

دواتر رۆژی ٢٦ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣، کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر ئه‌نجامدرا، وا بڕیاریشه‌ سبه‌ی هه‌ردوولا له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام كۆببنه‌وه‌.


PM:10:45:08/07/2023