ژمارەیەك بەرپرسی وەزارەتی دارایی دوورخرانەوە


وەزیری‌ دارایی عێراق بڕیاری‌ سزادانی‌ 21 بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ و بەرپرس و فەرمانبەری‌ دەركرد لەڕێی‌ دەست پێلەكاركێشانەوەیان لە پۆست و پلەكانیان.

تەیف سامی،‌ وەزیری‌ دارایی عێراق لە نووسراوێكدا رایگەیاندووە "بەپێی‌ ئەوەی‌ لە راپۆرتی‌ سەرەتایی تایبەت بە لیژنەی‌ ژمارە 1927 و ئەو دەسەڵاتانەی‌ پێی‌ دراوە، بڕیاری‌ داوە بە دەست پێلەكاركێشانەوەی عەلی‌ كەریم حسێن، بەڕێوەبەری گشتی بانكی رافیدەینی عێراقی بەوەكالەت و 20 بەرپرسی بەش و فەرمانبەری‌ دیكەی بانكەكە بۆ ماوەی‌ 60 رۆژ".

هەر بەپێی نووسراوەكە "هەروەها لەو ماوەیەدا نیوەی‌ مووچەكانیان بۆ سەرف دەكرێت تا كارەكانی‌ لیژنەی‌ لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت".




PM:03:50:09/07/2023