بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەرز كردەوە


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی تەموزی ٢٠٢٣ بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە كە بەراورد بە دوێنێ بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەرز كردۆتەوە.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٣١ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٢٠٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٤٨ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٢ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٢٠٢ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی كوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمەریكی بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار فرۆشراوە. 




PM:12:01:12/07/2023