شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ پێنج شەممە پلەکانی گەرما سێ تا چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە".
ئاراس جهبار شارهزای بواری كهشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی فراوانبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی لەسەر ناوچەکانمان سبەی پێنج شەممە پلەکانی گەرما سێ تا چوار پلە بەرزدەبنەوە کە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بای باکووری ڕۆژھەڵات چالاک دەبێت بەخێرای ١٥ بۆ سەرووی ٤٠ کم لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکەدا چالاکتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بهرزترین پلهی گهرمای پێشبینیژکراو لە ھەولێر و هەڵەبجە دەگاتە ٤٤ پلە و سلێمانی ٤٢ پلە و دھۆک ٤٣
و کەرکوک ٤٦ پلە و گەرمیان ٤٨ پلەی سیلیزی.
دەشڵێت" دوو سبەی پلەی گەرما پێنج پلە بەرزدەبێتەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلی گەرمایە بۆماوەی هەفتەیەك زیاتر بخایەنێت".