بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی هەفتەی نوێدا زیاتر لە (٢١٧) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەكانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٧ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ١٣٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ١٩ ملیۆن و ٩٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٧ ملیۆن و ٧٥٧ هەزار و ١٣٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و  ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.



AM:11:21:16/07/2023