بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (٢١٩) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٩ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ١٦ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٠٢ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و  ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.


PM:01:10:17/07/2023