لویس ساكۆ دێتە هەرێمی كوردستان


وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە شاری ئیستانبوڵەوە بگاتە هەرێمی كوردستان.
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە "دوای جێهێشتنی بەغدا وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاردیناڵ لویس روفایل ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە لە شاری ئیستانبوڵەوە بگاتە هەرێمی كوردستان".

هاتنی ساكۆ بۆ هەولێر و جێهێشتنی بەغدا، دوای ئەوە دێت كە كە پێشتر بەهۆی مەرسومێكی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراقەوە بڕیاریدا دەسەڵاتەكانی خۆی بۆ هەرێمی كورستان بگوازێتەوە.



AM:12:05:21/07/2023