لێدوانی نوێی حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهیوان لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتی ناردنی موچە لە بەغداوە یەكلایی بێتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پانێڵێكدا سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە رایگەیاند "چاوەڕوانن و هیوایان هەیە بەغدا پابەندی رێككەوتنەكان بێت و پێشبینی دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتەكە یەكلاببێتەوە".

هەرچەندە ئێستا كۆتایی مانگی تەموزە، بەڵام هێشتا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی رابردووشی دابەش نەكردووە، چونكە بەوتەی بەرپرسانی هەرێم "ئەوەندە داهاتیان بەردەست نییە بۆ دابەشكردنی مووچە" و چاوەڕوانی ناردنی پارەن لە بەغدا.



PM:06:08:24/07/2023