بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیادكرد


بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و بڕی خستنەڕووی دۆلاری كەمێك زیاد كردووە.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی 224 ملیۆن و 307هەزار و 315 دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە 22 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و 202 ملیۆن و 107 هەزار و 315 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە، بەڵام دوێنێ 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام پێشنیوەڕۆ نرخەكەی بۆ 155 هەزار دینار بەرز بووەوە.





AM:11:31:26/07/2023