بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕوی دۆلاری زیادكرد


ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە ٢٢٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی خستنەڕوو، ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێش ٢٢١ ملیۆن دۆلاری خستبوە بازاڕەوە.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٢  ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٣٧٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٤٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٧٦ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٣٧٧ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ سەرووی ١٥١ هەزار دینار بەرز بووەوە.



AM:11:10:02/08/2023