بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلاری راگەیاند


ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئاب، بانكی ناوەندی عێراق بڕی 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەمڕۆ بڕی 212 ملیۆن و 397 هەزار و 10 دۆلاری خراوەتە بازاڕەوە، لەو بڕە 196 ملیۆن و 417 هەزارو 10 دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە، 15 ملیۆن و 980 هەزار دۆلارە".

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان بەراورد بە دوێنێ كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 300 دینارە.



PM:12:46:06/08/2023